ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی گه‌ڵارێزان، كرێكاران و كارمه‌ندانی مه‌یدانی نه‌وتی ئازادگانی شۆمالی له هۆوه‌یزه، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خوارده‌وه‌ی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م پاڵاوگه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی هه‌ڵێنجانی نه‌وت له پاڵاوگه، چاڵه‌نه‌وته‌كان، نوێژنكردنه‌وه، ئیمه‌نی، ئاگركوژێنه‌وه، خزمه‌تگوزاری و فریاكه‌وتن، به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م پاڵاوگه‌یه، له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حقووقه‌كانیان و دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی به‌دوای چه‌ندین مانگ واده و به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك ڕوو له به‌ڕێوه‌به‌ران و په‌یمانكارانی ئه‌م ناوه‌نده نه‌وتییه ڕایانگه‌یاندووه كه له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، به شێوه‌ی به‌ربڵاوتر ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه و مانگرتن.