كرێكارانی “مه‌ك دۆناڵد” له كالیفۆرنیا به‌دوای ئاگاداربوونه‌وه له ئه‌رێنی بوونی تێستی كۆرۆنای یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی مانگرتووه، شیركه‌تی مه‌ك دۆناڵد ئه‌وانی له‌م ته‌وه‌ره ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه و له‌م پێوه‌نده‌دا ماسك و ئیمكاناتی بێهداشتی دابین نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه له‌م دواییانه‌دا زانیویانه كه تێستی كۆرۆنای یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان ئه‌رێنی بووه، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانییه هیچ زانیارییه‌كی له‌مباره‌وه نه‌داوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه نزیكه‌ی یه‌ك مانگه كرێكاران داوایان كردووه كه ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك ماسك و ده‌ستكێش له ئێختیاریان دابنرێ، به‌ڵام ئه‌م داواكارییه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و شیركه‌ت ته‌نیا ده‌ستكێشی بۆ كرێكاره‌كان دابین كردووه.