ڕۆژی پێنشجه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی مه‌عده‌نی سێ گۆل گۆهه‌ری كرمان له ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای تووشبونی ١١ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه به‌م نه‌خۆشییه، كارفه‌رما به جێگه‌ی ته‌عتیل كردنی مه‌عده‌ن و له‌ڕێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ڕه‌شه، كرێكاره‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه سه‌ر كار و له دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه له‌م كارخانه‌یه خۆی بواردووه.