کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ ئه‌یاله‌تی كۆوه‌یته‌ی پاكستان

13 4 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌یاله‌تی كۆوه‌یته‌ی پاكستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گرووپێكی چه‌كدار هێرشی كرده‌ سه‌ر كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌لووزی ئه‌باله‌تی كۆوه‌یته و چه‌ندین كرێكاریان كوشت و بریندار كرد. پاش ئه‌و ڕووداوه‌، كرێكاران ده‌ستیان له‌ كار  كێشاوه‌ و داوای دابینكردنی ئه‌منیه‌ت و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی ده‌كه‌ن.