به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ڕامكۆ له لوبنان كه ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانیان له‌سه‌ر شانه، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی كۆچبه‌ر له لوبنان له‌ژێر سیستمی “كه‌فاله‌ت” كار ده‌كه‌ن، سیستمێك كه ڕێگه‌ی یاسایی به نیشته‌جێ بوونی كۆچبه‌رانی به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی كارفه‌رماكان. شیركه‌تی ڕامكۆ قه‌راردادێكی ٥ ساڵه له‌گه‌ڵ ٤٠٠ كرێكاری كۆچبه‌ر كه ٢٥٠ كه‌سیان به‌نگلادێشین و ئه‌وانی كه‌ش له وڵاتانی هێندوستان و سوورییه‌ن به‌ستووه. شایانی باسه، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری ئه‌وه‌ن كه حقووقه‌كانیان به پێی ئه‌و قه‌رارداده‌ی كه له‌گه‌ڵیان به‌ستراوه به دۆلار په‌رداخت بكرێ نه‌ك به لیره‌ی لوبنان كه ئه‌رزشی كه‌متره. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست ئه‌زیه‌ت و ئازاری ڕۆژانه‌یان له لایه‌ن كارفه‌رماكان ئێعتڕازییان كردووه.