ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی “كانی سێ‌و” له بیگم قه‌ڵا بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستییان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ١٢٠ كرێكاری “پڕۆژه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی توونێل و گواستنه‌وه‌ی ئاوی كانی سێوی سۆڵدۆزی نه‌غه‌ده بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ”، به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌ستی ٥ مانگیان ده‌ستییان داوه‌ته مانگرتن. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی كرێكاران بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌م كرێكارانه نه‌دراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران له سه‌ره‌تای به‌هاری ٩٧ه‌وه هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه كرێكاران ده‌ستییان له كار كێشاوه‌ته‌وه ومانیان گرتووه.