ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی كانگه‌ی زه‌ڕه‌شۆرانی تیكاب دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووان به به‌رپایی ڕێپێوانێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
