ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كرێكارانی كانگه‌ی تیتانیۆمی كه‌هنووج دژ به له سه‌ر كار ده‌ركردنی كرێكارانی خوه‌جێیی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، كۆبوونه‌وه.
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا ٦٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته به بیانووی ته‌واو بوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها پێویست نه‌بوونی هێزی كار ده‌ركراون و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و دۆستانی به‌رپرسان له جێگایاندا هێنراونه‌ته سه‌ر كار. ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌م شیركه‌ته سه‌ره‌تا هێزه‌كانی خۆجێیی دابین بكات و دوایی كه‌سانی دیكه له پارێزگاكانی دیكه‌وه بهێننه سه‌ر كار و خوازیاری كۆتایی هاتن به نابه‌رپرسیاری به‌رپرسان له‌م دۆخه‌دا بوون.