ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی كانگای “سوورب”ی شاری یه‌زد له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كانگای “سوورب”ی یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تیه‌وه له‌شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت. هه‌روه‌ها ئه‌م كرێكارانه ڕایانگه‌یاند: تاکە ڕێگاچارە بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە سه‌خته‌ی ئێستا، یەکگرتوویی هەموو چین و توێژەکانی خەڵکە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی.