كرێكارانی كارخانه‌ی “گازی بوتان” له شاری ساوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌ران و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ئێعتڕازیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، كرێكارانی كارخانه‌ی “گازی بوتان” كه ژمارهیهان نزیكه‌ی هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س ده‌بێ، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركرابوون.