مانگرتنی ٦٥٠ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیكی پارس، له ناره‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی كار و ژیان، رۆژی پێنج شه‌ممه‌٧ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ چواره‌مین رۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیكی پارس، ئه‌م ناوه‌نده دوو ساڵ پێش ئێستا به به‌شی خسووسی دراوه و ده‌ست تێوه‌ردان له باروودۆخی ژیان و حه‌ق و حقووقی كرێكاران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و بووه‌ته هۆی ناره‌زایه‌تی گشتی كرێكاران و ده‌وڵه‌ت به جێی پێراگه‌یشتن به خواستی كرێكاران و سه‌ره‌نج دان به كێشه‌كانیان، به‌شێك له شیركه‌تی به په‌یمانكار داوه كه بووه‌ته هۆی نائه‌منی زۆرتری پێشه‌یی كرێكاران و كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و ته‌نانه‌ت دواخرانی په‌رداختی بیمه و حقووقی ئه‌م كرێكارانه.