دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له حه‌وشه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتن و وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان به ده‌یان جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و سه‌ره‌ڕای پێدانی چه‌ندین به‌ڵێنی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه به‌مه‌بستی دڵخۆش كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌بستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر و هیچ كام له به‌ڵێنه‌كانی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه‌ش جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه ڕایانگه‌یاندوو به‌رده‌وام ئه‌بن له به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
