كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاڵمینیۆمی كاوه له خوزستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌كردنی كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. به‌وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌تی ئاڵمینیۆمیی مسجد سلیمان كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌ستی كرد به هێنانی هێزی كار، ژماره‌یه‌ك له كرێكاره‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و هێزی تازه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر كار. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری گه‌ڕانه‌وه هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.