به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌دوای بێڕێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ئاریا له‌ئاست دوو كه‌س له‌كرێكارانی ژنی ئه‌و ناوه‌نده، سه‌رجه‌م كرێكارانی شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه ومانیانگرت.
كرێكارانی كارخانه‌ی په‌نجه‌ره‌سازی ئاریا كه ڕێژه‌یان ٧٥ كه‌سه به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و كۆبوونه‌وه له‌ناوه‌ندی شیركه‌ت خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی به‌رپرسی شیركه‌ت بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌دوای یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی كرێكارانی كارخانه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی كارخانه ناچار بوو ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه چه‌ندین جار بێڕێزی به كرێكاران كردبوو له كاره‌كه‌ی دوورخاته‌وه.