کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “مێهر ئه‌سڵ” له‌ ته‌ورێز

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی مێهر ئه‌سڵ له‌ ته‌ورێز 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی لووله‌ی مسینی “مێهر ئه‌سڵ” له‌ شاری ته‌ورێز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كارخانه‌یه‌ سه‌ر به‌ سپای پاسدارانه‌ و چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی نه‌داوه‌. خاونكار به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆ ده‌دات و نایه‌وێت داخوازیی كرێكاران جێبه‌جێ بكات، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی ناڕازی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.