ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی مسی كۆداڵكۆی شیلی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی داخستنی ئه‌و كارخانه و بێكاركردنیان، جاده‌كانی نزیك له‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌یان داخست.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت به بیانووی پیسكردنی ژینگه ئه‌و كارخانه‌ی داخستووه له حاڵێكدا ده‌یتوانی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كان ڕێگه له پیسبوونی ژینگه بگرێت. به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه بیریان له بیكاری سه‌دان كرێكاران نه‌كردووه و ئێستا مه‌عیشه‌تی هه‌زاران كه‌س كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.