ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئالیاژی یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئالیاژی یه‌زد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه سه‌ره‌كی ترین كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی مادده‌ی خام بۆ كارخانه‌ی ئێران خۆدڕه‌وه و پێرسۆنێلێكی زۆری هه‌یه.