ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی شۆكۆلاتسازی شۆنێز له شاری ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی شۆكۆلاتسازی شۆنیز خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له دۆخی مه‌عیشه‌ت بوون.
