ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی “ئێسنۆڤا“ی ئیسفه‌هان و بازاڕیانی فیرووزئابادی فارس له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووا كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پترۆشیمی عه‌سلوویه و پارسی جنووبی، كرێكارانی فوولادی نه‌یریز، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په و كامیۆندارانی یه‌زد دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ست به‌مانگرتنی گشتی بوون و تا ده‌روات ئه‌و مانگرتنه برینتر ده‌بێته‌وه.