ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران ترانسفۆرماتۆڕ له په‌ره‌ند دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه هه‌زار كرێكاری كارخانه‌ی ئێران ترانسفۆرماتۆڕی په‌ره‌ند مانیان گرتووه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان گه‌یاندووه‌ته سیفر و ته‌نانه‌ت به‌شی ئیداریش كار و چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه، كرێكاران به‌ده‌ست خسووسی سازیه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان نییه. كارخانه‌ی ئێران ترانسفۆرماتۆڕ ٣ هه‌زار كرێكاری به شێوه‌ی ڕه‌سمی، قه‌راردادی و په‌یمانی هه‌یه و گه‌وره‌ترین كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ترانسی به‌رقه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كرێكاران داوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، په‌رداختی بیمه‌ی ته‌كمیلی و وه‌لانی سیاسه‌تی خسووسی سازی ده‌كه‌ن.