كرێكارانی كارخانه‌ی فیات له ئیتالیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به گیان له‌ده‌ستدانی هاوكارێكیان به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نیی شوێنی كار له‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه كرێكارێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی جێبه‌جێ كردنی ئامرێكی قورس تووشی ڕووداو بوو و سه‌ره‌ڕای یارمه‌تیی پزیشكی، گیانی له‌ده‌ستدا. ئیتحادییه‌ی كرێكاران له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، مانگرتنێكی ٨ ساعه‌ته‌ی له ڕۆژی سێشه‌ممه له‌م كارخانه‌یه ڕێكخست.