کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی فڕۆكه‌خانه‌ له‌ ئاڵمان

مانگرتنی كرێكارانی فڕۆكه‌خانه‌ له‌ ئاڵمان 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ چه‌ندین فڕۆكه‌خانه‌ی ئاڵمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه و  مانیان گرت.

كرێكارانی فڕۆكه‌خانه له‌ ئاڵمان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣ یۆرۆیی نرخی ساعه‌تی كار له‌گه‌ڵ زیادكردنی ٣٠ له‌ سه‌دی پاداش بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پێنج جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌یان بووه‌ به‌ڵام به‌ نه‌تیجه‌ نه‌گه‌یشتوون و ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌. به‌هۆی مانگرتنی كرێكاران، ٥٨٠ گه‌شتی ئاسمانی ڕاگیراوه‌ و سه‌فه‌ری ٩٠ هه‌زار موسافیر دواكه‌وتووه‌.