ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شاغڵ له فولادی سیادنی ئه‌بهه‌ر، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و واحده و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.