كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری “كووت عه‌بدۆڵڵا”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌ویه، داخوازی سه‌ره‌كییان په‌رداختی حه‌قده‌سته و مه‌زایا دواخراوه‌كانی ساڵی پار و ئه‌مساڵه. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و مانگرتن، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.
