به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاهین شار هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران خوازیاری وه‌رگرتنی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیانن و ڕاشیانگه‌یاندووه كه: له باروودۆخی ناله‌باری ئابووری و گرانیی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان گوشار زۆری خستووه‌ته سه‌ر خویان و بنه‌ماڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها كرێكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌مشاره كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌رپرسان و‌ڵامیان به كرێكاران نه‌داوه‌ته‌وه.