كرێكارانی مه‌جمووعه فرۆشگا زه‌نجیره‌ییه‌كانی “كڵه‌وس” له شاری ویكتۆریای كانادا به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی كارفه‌رما به ڕه‌چاوكردنی ڕێنونییه‌كانی بێهداشتی به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كرۆنا، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه له‌ئاست كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی وه‌ك، ده‌ستكێش، ماسك و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه له شوێنی كار و هه‌روه‌ها نیگه‌رانیان به‌هۆی تووشبویان به‌م ویرووسه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. كرێكارانی مانگرتوو ده‌ڵێن: سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی فرۆشگا‌كان به ته‌ندرووستی كرێكاره‌كانیان له‌حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو سه‌ردانی خه‌ڵك بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان چه‌ند به‌رابه‌ر بووه.