ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كرێكارانی شاغڵ له فازی ١٤ی پارسی جنوبی، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوە و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌کەئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌موو كات ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌بێته‌وه. مانگرتووان له به‌دره‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن و خوازیاری كۆتایی هێنانی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.