كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی شیشه‌سازی مینا له شاره‌كانی تاران و قه‌زوێن، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كارخانه‌ی شیشه‌سازی مینا كه دوو كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی له شاره‌كانی تاران و قه‌زوێن هه‌یه، سه‌ر به بۆنیادی موسته‌زعه‌فانی كۆماری ئیسلامییه و ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستی كرێكارانی نه‌داوه. ڕۆژی شه‌ممه كرێكاران ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و به كۆبوونه‌وه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.