ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانان هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٢مین ڕۆژی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمین و وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، كرێكارانی شیركه‌تی “لادن” له بێهشه‌ر به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی لادن هه‌روه‌ك باقی هاوكاره‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری كاریان، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و خوازیاری نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان له‌م كارخانه‌یه‌ن. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریی، شیركه‌ته‌كانی پێترۆشیمی ئاپادانا و پایپینگ كۆلن ته‌عتیل كراوه و پێترۆشیمییه‌كانی مه‌رجان و سه‌به‌لانیش به ئامانجی كۆتایی هێنان به‌م مانگرتنه، لیستێكی دامه‌زراندنیان به پێی ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی ئه‌م پێترۆشیمیانه هه‌تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ره كاره‌كانیان و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیانن.
