كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون، ڕۆژی شه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری كاروون له شارستانی شووشته‌ر، به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری شیركه‌ت له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان له په‌یمانییه‌وه بۆ قه‌راردادی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: له نێوان كرێكارانی شیركه‌تی، په‌یمانی و ته‌ئمینی نیروو جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ.