كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “سرامیكی فه‌ردا” بۆ جارێكی دیكه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و پێدانی حه‌قی سه‌ختیی كار بوون. به وته‌ی ناڕازیان، حه‌قی سه‌ختیی كار له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌رده‌وام په‌رداخت كراوه به‌ڵام خاوه‌نكار به ئیدیعای ئه‌وه‌یكه باروودۆخی كار باشتر بووه، ته‌وه‌ری سه‌ختی كاری له‌م شیركه‌ته ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. كاری ئه‌م كرێكارانه جۆشكاری، سازكردنی مه‌خزه‌نی فێلێزی، نوژنكردنهوهی ئامێره‌كانی ئه‌م كارخانهیهیه. جۆشكاری و باردووۆخی ناله‌باری كاری جۆشكاران به پێی ئایین نامه‌كانی وه‌زاره‌تی كار، سه‌خت و زیانبار وه‌سف كراوه. شایانی باسه له جه‌ره‌یانی ئه‌م مانگرتنه‌دا خاوه‌نكار به‌ڵێنی داوه كه تا ڕۆژی شه‌ممه گشت خواسته‌كانی كرێكاران جێبه‌جێ بكات.