
سێ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شیركه‌تی زوغاڵ سه‌نگی كرمان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته پیشه‌ییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی شیركه‌تی زوغاڵ سه‌نگی كرمان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه كه پاش به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ١ی مانگی گوڵان، كاربه‌ده‌ستانی ئۆستان به‌ڵێنیان پێدان كه تا ڕێكه‌وتی ١٠ی گوڵان، به كێشه و گرفتی كرێكاران ڕابگه‌ن. پێه‌بند نه‌بوونی به‌رپرسانی ئۆستانی و هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری سپاردنی سه‌هامی شیركه‌ت به به‌شی خسووسی بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكاران بۆ جارێكی دیكه كاره‌كه‌یان ته‌عتیل بكه‌ن و مان بگرن. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست به پێی پیشه و پێشینه كار و جێبه‌جێ كرانی باقیی خواسته‌كانیان بوون.
