كرێكارانی شیركه‌تی تراوێرسی وه‌رامین، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و به‌ستنی ڕێگای هاتووچۆی قه‌تاره‌كان، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كاریان بوون. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان له ڕێگای ئاسن بوون و ده‌ڵێن: شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان له دابین كردنی خزمه‌تگوزاری وه‌ك دابین كردنی جلوبه‌رگ و پێڵاوی ئیمه‌نی بۆ كرێكاران كه‌مته‌رخه‌من. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی هێڵه‌كانی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی سه‌رتاسه‌ری ئێران وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه سه‌باره‌ت به ساتوسه‌ودای شیركه‌تی تراوێرس له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی قه‌زایی، بانگه‌وازێكیان ده‌ركردبوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه.