كرێكارانی سیركه‌تی ئیكۆ له مه‌یدانی نه‌وتی ئازادگانی شۆماڵی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌ت، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و هۆكاری ئه‌م مانگرتنه‌شیان، حه‌قده‌ستی كه‌م و ناعادڵانه و خوارده‌مه‌نی خراپ ڕاگه‌یاندووه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی ئیكو به‌هۆی نزمبوونی كوالیتیی خوارده‌مه‌نیه‌كان، مه‌سمووم بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.