كرێكارانی شیركه‌تی ئامازۆن له ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ پێش‌گرتن له نه‌خۆشیی كۆرۆنا و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به ته‌ندرووستیی كرێكاران، ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌نباری ئامازۆن ڕایانگه‌یاندووه كه باروودۆخی كاره‌كه‌یان نه ته‌نیا ئه‌وانی خستووه‌ته ژێر مه‌ترسیی تووش بوونی به ویرووسی كۆرۆنا، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌كانیشیان ده‌كات. شایانی باسه، كرێكارانی ئامازۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له نیۆیۆرك دژبه خاوه‌نكار سكاڵایان تۆمار كردبوو. به وته‌ی ناڕازیان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا یه‌كێك له هاوكارانیان به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌م ویرووسه به‌رده‌وام له شوێنی كاره‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه له ته‌ندرووستیان ده‌كات.