كرێكارانی شیركه‌تی ئامازۆن كه به ئیجبار ناچار كراون له شوێنی كاره‌كه‌یان ئاماده‌بن، ده‌ستیانداوه مانگرتن سه‌رتاسه‌ری له وڵاتانی جۆراوجۆر.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌مریكایی ئامازۆن له وڵاتانی ئۆرووپایی كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه ناچار كراون له شوێنی كاره‌كه‌یان ئاماده‌بن ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی ئامازۆن ئیدیعایان كردووه كه ئیماكاناتی بێهداشتی و پێویستیان له ئێختیاری كرێكاران داناوه و بینای شیركه‌تیان به ته‌واوی گه‌ندبڕ كردووه، به‌ڵام كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ئه‌م ئیدیعایه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و له ترسی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا، حازر نین كه له شوێنی كاره‌كه‌یان ئاماده بن. شایانی باسه، مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئامازۆن به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م مانگرتنه‌یان ڕێكخستووه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر ده‌كرێن.