كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تیی ئازه‌ئاب ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی پاداشتی كۆتایی مانگ و حه‌قده‌ستی ناته‌واوی مانگی ڕه‌شه‌ممه كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێیان دراوه، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. هه‌روه‌ها، كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن هه‌ڵناگرن.