كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئازادڕای كاریز له شاری ڕووبار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی گه‌ڵارێزان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویانن، له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به بێ وه‌رگرتنی هیچ حه‌قده‌ستێك، له پڕۆژه‌ی ئازادڕای ڕووبار كار ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا و به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌زینه‌كان، دواخران یاخود په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌كه په‌یمانكاری پڕۆژه‌كه به بیانووی نه‌بوونی نه‌ختینه، خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌بوێرێت و به جێگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات.