ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی “پۆلی ئۆلفین”ی پترۆشیمی چابه‌هار دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “پۆلی ئۆلفین”ی پترۆشیمی چابه‌هار ماوه‌ی پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام خاوه‌نكار هیچ سه‌ره‌نجێكی به داواكاریه‌كانیان نه‌داوه.