ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كری میان ئابی كه‌رخه، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری دابین كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار و سرویسی هاتوچۆی كرێكاران، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییی بوون.
