ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ناردیس له به‌نده‌ر عه‌باس، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم.
