ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “مۆتۆژن“ی وه‌زاره‌تی پاراستنی ئێرانی ئێران، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت.
كرێكارانی مانگرتوو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌ركانیان نییه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.