ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “لیدوم ئازه‌رستانی ڕژون سه‌نه‌عه‌ت” له شارستانی جاسك له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ٥٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌و شیركه‌ته ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌رپرسانی شیركه‌ت وێڕای دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كرێكاران، وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه.