ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی فولادی ڕاد له شاری هه‌مه‌دان، دژ به‌پچڕانی گازی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌چاوه ئاگاداره‌كان، له كاتێكدا كه گه‌رمای هه‌وای ئه‌و شاره گه‌یشتووه‌تە ٦ پله ژێر سفر، گازی ئه‌و شیركه‌ته له لایه‌ن ئیداره گازه‌وه پچڕاوه و كرێكاران له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا كار ده‌كه‌ن. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی دابین كرانی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران و بایه‌خ دانی به‌رپرسان به ته‌ندروستیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن.
