ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی فولادی شادگان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و خراپی دۆخی ژیانیان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
