سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شیركه‌تی “فه‌را پترۆسازان”ی نه‌وتی به‌نده‌رعه‌باس، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و مانگرتنه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار، ١٠ ڕۆژ پشوودانن. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌پۆلی تازه‌ی مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٥ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه زۆرتر پێداگری له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وی سه‌دا ٣٨ی حه‌قده‌ستی كرێكاران،جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی (٢٠-١٠) و چاكسازی له بواری مه‌عیشه‌تی كرێكاران ده‌كات.