ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شیركه‌تی شیری پگاه له شاری تاران، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌ر ده‌رگای ئه‌و شیركه‌ته‌دا كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خوازیاریپێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.