کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی به‌هارگوسته‌ری پارس له‌ شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی به‌هارگوسته‌ری پارس له‌ شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی به‌هارگوسته‌ری پارس له‌ شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی خاكه‌لێوه‌، له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له‌ كاتی خۆی بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس له‌ جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌‌ی ده‌ركردنیان لێ كردوون.