ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی نه‌وت و گازی جۆفه‌یر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی نه‌وت و گازی شیركه‌تی “ئای.جی.سی” جۆفه‌یر خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی هه‌روه‌ها ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.