كرێكارانی شیركه‌ی “ئێران كاوه”ی سایپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی به‌نیازبوون له به‌رانبه‌ر شیركه‌تی سایپا كۆببنه‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌تی “ئێران كاوه” ئیزنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان به كرێكاران نه‌دا و وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. جێی ئاماژه‌یه كه شیركه‌تی “ئێران كاوه” سه‌ر به كارخانه‌ی ئۆتۆمبێل سازی سایپایه و به سه‌دان كرێكاری هه‌یه.